|
پانۆڕامای ژیانی د. قاسملوو
كارۆل پڕوونهووبێر 1930 رۆژی 22ی دیسامبر، له شاری ورمێ، كوردستانی ئێران له‌دایك بووه.
1945 حدك ـ ی ئێران له 16ی ئاگوست دامه‌زراوه. 1946 حدك كاری دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تیی لاوانی له چه‌ند شاری كوردستان ده‌ست پێ كرد. قاسملوو به‌رپرسی لقی ئه‌و رێكخراوه له ورمێ بوو. كۆماری كوردستان له مانگی دیسامبری1946داڕووخا. 1947 خوێندنی ده‌بیرستانی له تاران ته‌واو كرد‌و به‌رێگه‌ی توركیه‌دا چووه ئورووپا‌و له پاریس ده‌رسی فه‌رانسه‌ی خوێند. 1948 بوورسی خوێندنی له پڕاگ وه‌رگرت‌و چووه زانستگه‌ی زانستی سیاسی‌و ئابووری‌و وه‌ك به‌رپرسی یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی خوێندنگه‌كه‌ی هه‌ڵ‌بژێردرا. 1950و 1951 له كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندكاران‌دا له پڕاگ‌و دوایه‌ش له بێرلین به‌شدار بوو. ده‌گه‌ڵ هاوژینی ئاینده‌ی هێلین كڕۆلیچ ژیانی هاوبه‌شی پێك هێنا؛ گه‌ڕایه‌وه ئێران‌و له سه‌رده‌می دیكتاتۆریی حه‌مه‌ره‌زاشای په‌هله‌ویدا به نهێنی‌و وه‌ك تێكۆشه‌رێكی حدك ده‌ژیا. بوو به ئه‌ندامی رێبه‌ریی حدك، پێنج ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌بوون. [ساڵی1953]مینای كچی له پڕاگ له‌دایك بوو، 1955 كچی دووهه‌می، هیوا، له تاران له‌دایك بوو.[هه‌ر ئه‌وساڵه] حدك له حیزبی تووده جیا بۆوه. ادامه مطلب                           
نوشته شده در سه شنبه بیست و سوم تیر 1388ساعت 19:30  توسط چیا

|